هاوڵاتیەک تەقەی لە خوشک و زاواکەی کرد و برینداری کردن



وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، کەسێک تەقەی لە خوشک و زاواکەی کرد و بەسەختی برینداریکردون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، “نازانین هۆکارەکەی چییە، بەڵام دیارە کێشەیەک هەبوە، ئەو پیاو و ژنە بە فەرمی هاوسەرگیریان کردوە و لە سلێمانی دانیشتون و بەسەردان هاتونەتە کەرکوک ”

ئاماژەی بەوەشکرد، زاواکە خەڵکی سلێمانییە و کوردە ژنەکەشی عەرەبە، دوای ئەوەی چونەتە کەرکوک برای ژنەکەی کە عەرەبە بینیویەتی و بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە هەردوکیان کردوە و برینداری کردون.

پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیەیاند تۆمەتبار هەڵهاتوەو تا ئێستا دەسگیر نەکراوە .

 

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
سێ لیوای تر گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
دوات سێ لیوای تر گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
پەیوەنیدر