ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە



بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، شەپۆلی گەرما بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و. ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ھەرێم کردووە بەردەوامی دەبێت، هۆکارەکەشی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ساڵانەوەیە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ و ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و ھەفتەی داھاتوو ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان تۆمارکراون، کە لە خانەقین ٥١ پلە و لە کەلار و مەیدان ٤٩ پلە و پارێزگای کەرکوکیش ٤٩ پلە تۆمارکراون، لە رۆژانی داھاتووش ھەر بەبەرزی دەمێننەوە.

ئاشکراشیکرد، ئاسایی و سروشتیە لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، چونکە مانگی ئاب یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی ساڵ.

 

سێ لیوای تر گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
پێت سێ لیوای تر گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
كۆمپانیای دانە غاز: داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی لە هەرێم بڵاوکردەوە
دوات كۆمپانیای دانە غاز: داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی لە هەرێم بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر