(galaxy Unpacked ٢٠٢٣) ئیلهام لە تۆوە، بۆ تۆ دروستکراوە



لە میانی چاپی ئەمساڵی گالاکسی Unpackedلە 26ی تەمموز، سامسۆنگ زیادکردنی نوێی سەرنجڕاکێشی بۆ زنجیرەی گالاکسی خۆی ئاشکرا کرد، لەوانە گالاکسی Z Flip5، Z Fold5، زنجیرەی گالاکسی Watch6، و زنجیرەی گالاکسی تاب S9. ئەم چالاکییە بۆ یەکەمجار لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، کە توانی میدیا و بەکاربەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهاندا ڕابکێشێت. وە سیئۆل وەک شارێکی جیهانی پێشکەوتوو ناسراوە کە نەریت و سەردەمی تێکەڵ دەکات، وەک پاشبنەمایەکی تەواو بۆ نوێترین پێکهاتەی داهێنانەکانی سامسۆنگ.

دکتۆر تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی MX Business لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند؛ “کاتێک تەکنەلۆژیا بە نەرمی خۆی لەگەڵ جیهانی دەوروبەرماندا دەگونجێنێت، ڕێگەمان پێدەدات بەڕووی بیرۆکەی نوێدا و شێوازی بیرکردنەوەی داهێنەرانە.

گالاکسی Z Flip5: ئامرازی نموونەیی بۆ گوزارشتکردن لە خود
گالاکسی Z Flip5 ئامرازێکی نموونەیی و گونجاوە بۆ دەربڕینی دیمەن و هەستی بەکارهێنەرانی گالاکسی، بە تەواوکەری دیزاینێکی داهێنەرانە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نوێی تایبەتمەند. دیارترین گۆڕانکاری دیزاینی دەرەوەی بوو، بە Flex Window، و گەورەترین شاشەی بەرگ لەسەر گالاکسی Z Flip تا ئێستا، و ئەزموونی کامێراکەی مۆبایلەکە دەباتە ئاستێکی دیکە.

دیزاینی پێکخراو: ئەزموونی گالاکسی Z Flip5ـت بە کەسی بکە
گالاکسی Z Flip5 بە شاشەی بەرگە فراوان کە هێشتا لە گیرفانێکدا جێی دەبێتەوە. بەکارهێنەران دەتوانن کەسایەتی خۆیان پیشان بدەن بە ڕێگەی زیاتر بە تایبەتمەندکردنی پەنجەرەیFlex Windows بە ئارەزووی خۆیان.

دروستکردنی داهاتوو: پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ تەکنەلۆژیای جومگەی چەماوە
مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 لە جاران سووکتر و بچووکتر و بەهێزترن. و دەتوانرێت جومگەی نەرم و نیان کە تەواو نوێیە بە وردی ڕێکبخرێت، کە بۆشایی چەمانەوەکە کەمدەکاتەوە بۆ نزیکەی سفر.

زنجیرەی گالاکسی Watch6: خووی تەندروست دروست بکە بە شەو و ڕۆژ
سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی Watch6ی ناساند بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بەدواداچوون بۆ خەوتنیان. زنجیرەی گالاکسی Watch6 زانیاری تەندروستی قووڵتر و گشتگیرتر دەدات کە پەیوەندی بە خەوەوە هەیە، لە ڕێگەی هاوبەشی بەردەوام لەگەڵ پسپۆڕانی پیشەسازیەکە، لەنێویاندا پسپۆڕانی سەنتەری پزیشکی سامسۆنگ.

هۆن پاک، جێگری سەرۆک و سەرۆکی تیمی تەندروستی دیجیتاڵی، یەکەی بازرگانی MX Business لە کۆمپانیای کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەستەوەری بایۆئەکتیڤی ناساند کە لە زنجیرەی گالاکسی Watch6دانراوە. ئەم هەستەوەرە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە هەموو کاتێکدا چاودێری لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و پێکهاتەی جەستە بکەن بۆ ئەوەی خووی تەندروست بگرنەبەر و بە بەرنامەی Samsung Health ، بەکارهێنەران دەتوانن باشتر لە تەندروستی خۆیان تێبگەن.

زنجیرەی گالاکسی تاب S9: پڕکردنەوەی بۆشایی لە ئیلهامەوە بۆ داهێنان
سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی تاب S9ی خستە بازاڕەوە، بۆ پێشکەشکردنی پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ ئەزموونی تابلێتی پریمیۆم بە تایبەتمەندییە کاراییە بەرزەکانی و شاشەیەکی سەرسوڕهێنەر. وە وەک یەکەم تابلێتی گالاکسی کە بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات، بەکارهێنەران دەتوانن تا ئەو جێگایەی کە دەتوانن ئیلهامەکانیان پەیڕەو بکەن.


گەشتی سامسۆنگ بەرەو داهاتوویەکی بەردەوام
تەواوی پێکهاتەی گالاکسی کە لە Unpacked پێشکەش کراوە تایبەتمەندی دۆستی ژینگەی هەیە بە درێژایی تەواوی خولی بەرهەمهێنان، لە پێکهاتەکانی ناوەوە تا پاکەتکردنی دەرەکی. مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و Z Fold5 زیاتر لە زنجیرەی گالاکسی Z ی پێشووتر پارچەی بەکارهاتوو بەکاردەهێنن، ئەمەش پابەندبوونی سامسۆنگ بە کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکانی بەرهەمەکانی دەردەخات.

لە نزیکەوە لەگەڵ گالاکسی: ناوچەی ئەزموونی سیئۆل
لە گالاکسی Unpacked 2023، ناوچەی تاقیکردنەوەکان وەک شوێنی کارلێککارانە بوو کە نوێترین ئامێرەکانی گالاکسی پیشان دەدا. شوێنی ناوچەی وێنەگرتن لەخۆدەگرێت کە لە “هانۆک”ەوە ئیلهام وەرگیراوە.

پلاتفۆرمی “Threads” زیاتر لە نیوەی بەکارهێنەرانی لەدەست دەدات
پێت پلاتفۆرمی “Threads” زیاتر لە نیوەی بەکارهێنەرانی لەدەست دەدات
کارەساتە سروشتییەکان  ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە
دوات کارەساتە سروشتییەکان ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە
پەیوەنیدر