ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
کەناڵی کوردسات نیوز بڵاویکردەوە، مەلا کەریم شکور، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی لە هەوڵێکی تیرۆریستی لە خورماتوو ڕزگاری بوو.
هاوکات نوسینگەی راگەیاندنی مەلا کەریم شکور بڵاویکردەوە، “ھاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کە ھەڤاڵ مەلا کەریم سەلامەتە و لە ھەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بوو لە ناو بارەگای مەڵبەندی حەمرین”.
تا ئێستا وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.