لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كانی عێراق هۆكاره‌كانی دواخستنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غازی له په‌رله‌مان ئاشكراكرد و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕوونكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه جیاوازی ئیداریی هه‌یه.
عه‌لی مه‌شكور ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هۆكاره‌كانی دواخستنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به ته‌نها خۆی له خاڵه هونه‌رییه جیاوازه‌كاندا نابینێته‌وه، به‌ڵكو خاڵی ئیدارییش هه‌یه و له حه‌وت خاڵ تێپه‌ڕ ناكات.
مه‌شكور باسی لەوەکردووە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاساكه لهگفتگۆدان و جیاوازییەکانی نێوانیان زۆر کەمە.
ئاماژەی بەوەکردووە، جیاوازی له‌سه‌ر ئیداره‌دان و بەڕێوەبردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه کە پێویستە لەلایەن عێراق یان هەرێمەوە ئه‌و كیڵگانه بەڕێوە ببرێن.
دەشڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن خۆیەوە بەڕێوە ببرێن و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی پێشووی و به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌وت هه‌نارده بكات.
ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز باسی لەوەکردووە، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسا و دیاریكردنی چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نەوتی هه‌رێم و ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون، پاڵنه‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ناچار به دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکرێت بۆ ته‌واوكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆوه.