بەرێوەبەری تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن پابەندە بە بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و لە هەفتەی داهاتوو خشتەی کاری پەیوەست بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاودەکەنەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی و پابەندی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دەربڕیوە،و لە هەفتەی داهاتووشدا خشتەی کارەکانی پەیوەست بە ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە و لە دوای ئەوە وادەش تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان سەرۆکایەتی هەرێم رێکەوتی ٢٥ی مانگی شوباتی وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خوڵی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاریکرد.