تەمەنی کیسەڵێک لە ٢ سەدە نزیک دەبێتەوە



دانیشتوانی دورگەی سانت هێلێنا لە بەریتانیا کە دەکەوێتە زەریای ئەتڵەسی، ڕۆژی هەینی دادێ، یادی ١٩٠ ساڵەی لەدایکبوونی جۆناسانیی کیسەڵ دەکەنەوە، کە گەورەترین و بەتەمەنترین کیسەڵی جیهانە.

جۆ هۆلینز، پزیشکی ڤێتێرنەری خانەنشین و چاودێری جۆناسانی کیسەڵ، دەڵێت: کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە کە جۆناسان لە ساڵی ١٨٣٢، لە لەدایک بووە، سەرمان سوڕ دەمێنێت، چونکە جیهان لەو کاتەوە تا ئێستا شاهیدی گۆڕانکاری زۆر بووە، لەنێویاندا دوو جەنگی جیهانی، و ژمارەی ئەو فەرمانڕەوا و پادشا و شاژنانەی کە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست.

 

جۆناسان لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا، ناوی چووە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

ئەم ئاژەڵە لە ساڵی ١٨٨٢ەوە لە شاری سانت هێلێنا دەژی .

لە یەکێک لە وێنەکاندا وەک، پزیشکە چاودێرەکەی باسی دەکات؛ وێنەیەکە لە کاتی گەیشتن بە دوورگەکە گیراوە، دەردەکەوێت کە ئەو کاتە تەمەنی لانیکەم ٥٠ ساڵ بووە، بەڵام پێدەچێت تەمەنی زیاتر بوو بێت.

 

ئەم ئاژەڵە شاهێدی هاتن و چوونی ٣٥ فەرمانڕەوایە کە دەسەڵاتیان لەخاکی ئینگلیزدا هەبووە.

 

ئێستا جۆناسان لەجێیەکی پارێزاودا لە ماڵی پارێزگاری دوورگەکەدا شانبەشانی کیسەڵانی زۆر گەنجتر لەخۆی دەژی کە ناویان دەیڤید و ئیما و فرێدە.

لە ساڵی ٢٠١٧، لیزا فیلیپس، پارێزگاری ئەوکاتەی سانت هێلینا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “هەمیشە چاوم لەسەری بوو کاتێک لەسەر چیمەنەکە یاری لەگەڵ ئیمادا دەکرد، ناچار بووم سەیری ئەوان بکەم، چونکە کیسەڵەکان کە دەکەوتنە سەر پشتیان توانای خۆ هەڵگەڕانەوەیان نەبوو، ناچار ئاگاداریان بم”.

 

ڕۆژی جۆناسان، لە هەینیەوە دەست پێدەکات، ٣ ڕۆژ ئاهەنگ لە ماڵی پارێزگاری دوورگەکە ساز دەدرێت، ڕۆژی شەممە، سەوزەی دڵخوازی خۆی پێشکەش دەکەن، وە ڕۆژی یەکشەممە جۆناسان کە هیچ هەستێکی بینین و بۆنکردنی نییە، چانسی تامی کێکی لەدایکبوونی دەبێت.

شاندێكی باڵای ڕووسیا لە قامیشلۆیە
پێشت شاندێكی باڵای ڕووسیا لە قامیشلۆیە
سوێد دەستی بە ڕادەستكردنەوەی چالاكوانە كوردەكان كرد
دواتر سوێد دەستی بە ڕادەستكردنەوەی چالاكوانە كوردەكان كرد
ەیوەندیدار