دانە غاز ڕێژەی بەرهەمی نەوتی لە هەرێم ئاشکرا دەکات



کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی رایگەیاند، بەرھەمی نەوتی لە ھەرێمی کوردستان بەرێژەی لەسەدا شەش زیادبووە ، کۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم کە یەکێکە لە ھاوبەشەکانیان ١٠١ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەرێم وەرگرتووە.

کۆمپانیای دانا غاز لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکەیان بە رێژەی ٢٥% کەمیکردووە و بۆ ٨٣ ملیۆن دۆلار دابەزیوە لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی پارساڵدا ١١١ ملیۆن دۆلار قازانجی بووە، ئەم دابەزینەش لە دەرئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و ئەو داکشاندنە زیادەیە بووە کە لە فرۆشتنی غازی ھەرێم کردوویانە،

دانە غاز ڕاشیگەیاند ،بەجۆرێک  کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە فرۆشتنی غازی کۆندێنسەیتی بە لایەنە ناحکومییەکان لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی تری نەوت کە لە ھەرێم کاردەکەن بەرھەمھێنانی نەوتیان راگرتووە.

باسی لەوەشکردووە، داھاتی کۆمپانیاکە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی ٢٢% دابەزیووە و گەیشتووەتە ٢٢٢ ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٢٨٤ ملیۆن دۆلار بووە، ھۆکارەکەشی گەڕاندوەتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت وغاز لە بازاڕەکانی جیھاندا،ھەروەھا زیادبوونی بەرھەمی کۆمپانیاکە لە ھەرێم و دابەزاندنی خەرجی بەکاربردن بە رێژەی ١٥% رۆڵی ئەرێنی ھەبوو لە سنوردارکردنی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا دانە غاز ئاماژە بەوەدەکات، لەم دواییانەدا کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ١٠١ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە سەرەڕای ئاڵنگاریە بەردەوامەکانی ناوخۆیی عێراق، ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کراوە بۆ پاکتاوکردنی سەرجەم شایستە نەدراوەکان لە زووترین کاتدا، بە پێچەوانەی کارپێکەرانی تر لە ھەرێم پرۆسەکانی بەرھەھێنانی کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم بەبێ بچڕان بەردەوام بووەو  تەواوی بەرھەمەکەی لەناوخۆ بەکاربراوە.

 

پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ خاوەن پێداویستی تابیەت و کورتەباڵایان دەچێتە بواری جێبەجێکردن
پێت پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ خاوەن پێداویستی تابیەت و کورتەباڵایان دەچێتە بواری جێبەجێکردن
“هەژاری بووەتە تەحەدایەکی جیهانیی”
دوات “هەژاری بووەتە تەحەدایەکی جیهانیی”
پەیوەندیدار