لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی سندوقی چاودێری، شیاندنی کەمئەندامان، خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، پەیرەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان، خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان یه‌كێكە له خزمه‌تگوزاریه‌كانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کەمئەندامان، خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان.