سوێد دەستی بە ڕادەستكردنەوەی چالاكوانە كوردەكان كرد



 

بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان توركیا و سوێددا كراوە، چالاكوانێكی كوردی دانیشتووی سوێد ڕادەستی توركیا كرایەوە.

سوێد بۆ گەیشتن بە پلەی ئەندامبوون لە هاوپەیمانی ناتۆ و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی توركیا، بە مەرجەكانی ئەنقەرە ڕازی بوو كە ڕادەستكردنەوەی ژمارەیەك چالاكوانی كورد و ڕاگیرانی هاوكارییەكانی ڕۆژئاوای كوردستانە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان “لە یەكەم هەنگاوی جێبەجێكرانی ئەو ڕِێككەوتنەدا دوای سەردانی ژمارەیەك بەرپرسی سوێد بۆ توركیا، ستۆكهۆڵم بە فڕۆكە چالاكوانێكی كوردی باكووری كوردستانی نیشتەجێی وڵاتەكەی ناردەوە توركیا”.

مەحمود تات چالاكوانی كورد لە ساڵی ٢٠١٥ لەشاری دێرسیمی باكووری كوردستان بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە، سزای شەش ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا‌و لە سۆید داوای پەنابەری كرد و لەوێ نیشتەجێبوو، لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا پۆلیسی سوێد دەستگیری كرد.

تات لە دووی دیسەمبەر بە فڕۆكە گواسترایەوە توركیا و ڕادەستی دەوڵەتی توركیا كرایەوە.

ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، دوای وەرگرتنی وتە لە ئاسایش، تاتیان ڕەوانەی دادگای غازی عوسمان پاشا كرد بە پاساوی ئەوەی سزای بەسەردا سەپێنراوە گواسترایەوە بۆ زیندانی مەتریس.


تەمەنی کیسەڵێک لە ٢ سەدە نزیک دەبێتەوە
پێت تەمەنی کیسەڵێک لە ٢ سەدە نزیک دەبێتەوە
سۆپەر کۆمپیوتەر؛ بەڕازیل دەبێتە براوەی جامی جیهانی ٢٠٢٢
دوات سۆپەر کۆمپیوتەر؛ بەڕازیل دەبێتە براوەی جامی جیهانی ٢٠٢٢
پەیوەنیدر