سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران



لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران.

ڕونیشیکردەوە لیواکان کە بریتیین لە (لیوای ٢٦، لیوای ٢٨، لیوای ٣٠).

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ـی٨ـی ٢٠٢٣، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە بەڵگەی ئەتککردنی منداڵەوە دەستگیرکرا
پێت بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە بەڵگەی ئەتککردنی منداڵەوە دەستگیرکرا
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانکردنی کارەبای سیتییەکان چی دەڵێت؟
دوات ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانکردنی کارەبای سیتییەکان چی دەڵێت؟
پەیوەندیدار