چوار کیلۆ تیئێنتی و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا



دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە بڕی ٤ کیلۆ تیئێنتی، چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێمۆڵەت و نایاسایی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٧ سێ تۆمەتبار کە کاریان قاچاخچێتی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی نایاسایی بووە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەداوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران بەناوەکانی (س، م، م)، (ڕ، م، ع)، (ج، ک، ع)، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ماڵ و دوکانیان کراوە، لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی ٤ کیلۆ تیئێنتی، ٥٣ پارچە چەکی مامناوەند، چەکی ڕاو، ١٠ بۆمبی دەستی لەجۆری نارنجۆک،نزیکەی ٢ هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و ٤ دوربینی سەرچەک.

لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی ١٥ی چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

هەسارۆچکەیەک بەر زەوی دەکەوێت
پێت هەسارۆچکەیەک بەر زەوی دەکەوێت
دانیشتنی بەردەوام چوارەم هۆکاری مردنە لە جیهان
دوات دانیشتنی بەردەوام چوارەم هۆکاری مردنە لە جیهان
پەیوەنیدر