حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق تاوتوێ دەکات



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی پڕۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق و سندوقی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەت کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) دەخرێتەڕوو.

ئیدارەی دەوڵەت دەربارەی نەوت و دراو و دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە
پێت ئیدارەی دەوڵەت دەربارەی نەوت و دراو و دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە
 “گوگڵ” شەڕێکی یاسایی ٥ ملیۆن دۆلاری دۆڕاند
دوات  “گوگڵ” شەڕێکی یاسایی ٥ ملیۆن دۆلاری دۆڕاند
پەیوەنیدر