دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2022/12/6 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی لیستەكە، سبەینێ چوارشەممە 2022/12/7 مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن دابەشدەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی دابوو، هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرا و هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت.