قەهوەجی: پێویستمان بە یەکڕیزییە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان



مونا قەهوەجی ڕایگەیاند گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر هەستیارە و داوای یەکڕیزی لایەنەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کوردستان.

مونا قەهوەجی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئاوڕێک لە ئەزموونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان بدەینەوە، سەڕەرای هەموو کەموکورتیەک، پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی لە هەموو ئاستەکان بەدی دەکەین بە بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق، سەلمێنەری سەرکەوتوویی بەرنامەی حکومەت و سیستەمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی: “لە دوای راپەرین کە هەرێمی کوردستان بووە خاوەنی کیانی سەربەخۆ و حکومەتی خۆی، لە هەموو ئاستەکان پێشکەوتنێکی زۆر هاتنە کایەوە و لە زۆر بواردا هەرێمی کوردستان چووە سەر نەخشەی جیهان و لەرووی سیاسی و ئابووریدا شوێن پێی خۆی گرت، ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان”.

مونا قەهوەجی کە سکرتێری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بوو دەڵێت: “ئەگەر بەپێی دەستور حکومەتی ناوەند مامەڵە بکات و لەو چوارچێوەیەدا کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات بێگومان ماڤەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، “گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی زۆر هەستیارە و پێویستی بە یەکریزی و تەبایی سیاسی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان هەیە، بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین”.

قەهوەجی ئەوەشی خستەڕوو کە گرنگە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەم دۆخە دا یەکریز بین بو بەدیهێنانی کوردستانیکی بەهێز، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.

لە سیتەک سەرپێچیکارێک هەڵهاتووە
پێت لە سیتەک سەرپێچیکارێک هەڵهاتووە
دایک و کوڕێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستدا
دوات دایک و کوڕێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستدا
پەیوەنیدر