پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لەپرسەیەک بڕی بیست و هەشت ملیۆن دیناری دزیبوو
عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری کردینەوە ئەمڕۆ سێشەمە لەماڵی خۆیان لەقەزای کەلار لەکاتی ڕێوڕەسمی پرسەدا بڕی (28,000,000) بیست و هەشت ملیۆن دیناری عێراقیان لەماڵەکەیدا دزیوە.
پۆلیس دەشڵێت:دەست بەجێ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر توانیان لەکاتی هەڵهاتنی تۆمەتبار لەقەزای کەلارەوە بۆ ناحییەی گوڵاڵە تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر پارە دزراوەکەدا بگرن”.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .
تۆمەتبار لەدایکبووی 1990 و دانیشتووی ناحییەی گوڵاڵەیە.