دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی پێنج کەسی دیکەی ناحیەی شۆڕشی دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە هەمان شەوی ڕووداوەکەدا توانیان لە ناحیەی سەنگاو تۆمەتباری تەقەکەر، دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە.
دوای ئەوەی ئێوارەی ٢٠٢٣/٨/٧ لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کێشە و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربونی پێنج کەسی دیکە.