پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی دیاکۆ ئاکۆ ، کەخەڵکی چەمچەماڵە و دانیشتوی شاری هەولێرە، لەلایەن خەزورییەوە دەستڕێژی گوللەی لێکراو کوژرا،
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری کوشتنی گەنجەکە، بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، هاوکات شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بەوەدا، ئەو گەنجە لە گەڕەکی ئازادی لە بنەسڵاوە، لەگەڵ خێزانی خۆی کێشەی هەبوو، دوێنێ هاتە ماڵی خەزووری و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەنجەکە هاتەوە و لەگەڵ خەزووریدا بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا خەزووری زاواکەی خۆی کوشت”.