ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێم کوردستان 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار دیناری عێراقی بوو.
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٩٦٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٦ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ٩٦٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی هاووڵاتیانی نیگەرانکردووە، بە شێوەیەکی لە بازاڕەکان 100 دۆلار بە 152 هەزار دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.