ئاسایش: بکوژەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا



ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری دادوەر ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو بە دەسترێژی گولـلە کەسێکی کوشت و پێنجی کەسی دیکەی بریندار کرد لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێێدا هاتووە، ئەو کەسەی دوێنی شەو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە دەسترێژی گولـلە پێنج کەسی بریندار کرد و کەسێکی کوشت دەستگیرکراوە.

لە راگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی پێنجی کەسی دیکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراوە و لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.

ئەوەش بەهۆی ئەوەی، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.

هاوکات، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و ئەوکەسەش کە کوژراوە هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ کام لە لایەنە شەڕکەرەکانەوە نەبووە.

چه‌ند پێشنیازێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
پێت چه‌ند پێشنیازێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
ئەمڕۆ شەش وەزارەت و فەرمانگە مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ شەش وەزارەت و فەرمانگە مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
پەیوەنیدر