کەمێک لەمەوبەر لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارریەکان، شەڕەکە لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە لەنێوان خەڵکی گوندی کچان و گوندی کەریم ئەجەل روویداو بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان لە شەڕەکەدا شەش کەس بریندابوون و بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.