دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دەستپێدەکات



 

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشەجێكردنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت دەستپێدەكات.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشەجێكردنی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/٨/٨، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پڕۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت ڕادەگەیەنێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دابەشكردنی فۆڕمەكە و ڕاگەیاندنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی لە دیوانی وەزارەت دەبێت لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ هاووڵاتیانی كەم دەرامەت ڕاگەیاند، كە بڕیارە 20 هەزار یەكە لە شار و چارۆچكەكان دروست بكرێت، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەوانەی یەكەكانیان پێ‌ دەدرێت ئاشكرانەكراوە.

شاندێكی پارتی لە بەغدایە و لەگەڵ شیعەكان كۆدەبێتەوە
پێت شاندێكی پارتی لە بەغدایە و لەگەڵ شیعەكان كۆدەبێتەوە
كۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی یەك ڕۆژدا 140 ملیار زیانی بەركەوت
دوات كۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی یەك ڕۆژدا 140 ملیار زیانی بەركەوت
پەیوەنیدر