كۆمپانیای ئەپڵ-ی ئەمریكی لە كێبڕكێیەكی سەختدایە لەگەڵ كۆمپانیا چینی و كۆرییەكانی بواری مۆبایل و تەكنەلۆژیا و بەهۆیەوە پشكەكانی لە دابەزیندایە و لە یەك ڕۆژدا زیانی 140 ملیار دۆلاری لێ كەوتووە.
ئومێد قەرەداغی، مامۆستای ئابووری بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی دابەزینی نرخی پشكەكانییەوە بەڕێژەی 4.8%، بووە هۆی زیانگەیاندن بەكۆمپانیاكە بەبڕی 140 ملیار دۆلار لە ماوەی یەك ڕۆژدا.
ڕاشیگەیاند، ئەپڵ خاوەنی گەورەترین بەهای بازاڕە، كە بڕەكەی دەگاتە 3 ترلیۆن دۆلار، ئەمەش گەورەترین بەهایە لە تەواوی مێژوودا كۆمپانیایەك یان كەسێك هەیبوبێت.
وتیشی، “دابەزینی بەهای ئەپڵ بەهۆی كەمبوونەوەی خواستە ڵەسەر بەرهەمەكانی ئەپڵ، بەتایبەت مۆبایلی ئایفۆن، چونكە كۆمپانیا چینی و كۆرییەكان لە مۆبایلدا تەنگیان بە ئایفۆن هەڵچنیوە”.