شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟



 

شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت.

دارا حەسەن، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، ساڵانە ئەم شەپۆلی گەرمایە ناوچەكانی كوێت و سعودیە و عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زیاتر ماوەی 25 ڕۆژە دەستی پێكردووە، بەڵام لە ئەمڕۆوە كاریگەری زۆری دەبێت و پێدەچێت كۆتا شەپۆڵ بێت و تاوەكو 15ی مانگ بخایەنێت.

ڕاشیگەیان، لە كۆتایی هەفتەدا ئەگەری هەیە لە هەولێر تا 48 و لە سلێمانی سەروو 45 و لە ناوچەكانی گەرمیان ئەگەری هەیە 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەر شار و وڵاتێك پلەی گەرما چووە 50 پلە دەبێت پشووی فەرمی بێت، كە بۆ هەموو كەسێك كاریگەری هەیە، بەڵام نازانم بۆ ئێستا پشوو ڕاناگەیەنرێت.

 

ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە
پێت ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە
٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە خۆراک هەیە
دوات ٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە خۆراک هەیە
پەیوەنیدر