جێگری سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبوایە ئێستا قەوارەی هەرێم نەدەما.
هێمن هەورامی ، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، سەرۆکی حکومەت خەرجیەكانی حكومەتی لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ٦٠ ملیۆن دۆلار كەمكردەوە.
وتیشی:”مووچەی مانگانەی هەرێم پێویستی بە ٩١١ ملیار دینارە لەو ژمارەیە ٤٣٨ ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و ٣٥٦ملیار دینار بۆ موچەی سلێمانی لە پارەی نەوت دەدرێت”.
راشیگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا ٤٠ ترلیۆن دینار خەرجكراوە ١٦ ترلیۆن دیناری بۆ سلێمانی بووە و شەفافیەت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییە.
“تەنیا پارتی و نەوەی نوێ دەیانویست هەڵبژاردن بكرێت، لایەنەكانی تر بیانوویان دەهێنایەوەو لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون”. هێمن هەورامی وای وت.