دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە ناحیەی بازیان دەستگیرکراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی بازیان، لە پێناو ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بەناوی ( ی، ع، ح ) دەستگیرکردووە.
تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر)ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە، ئێستا تۆمەتبار بە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەی بەردەوامە.