سەرکردەیەکی ئەمریکی لەسەر سوتاندنی قورئان هاتەدەنگ



نیکۆلاس مادۆر سەرۆکی فەنزوێلا سەرکۆنەی بێدەنگی ئەوروپا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات بەهۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆزەوە و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید و دانیمارک بە تاوان لەقەڵەم دەدات.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆکی فەنزوێلا ڕایگەیاند، دەبێ هەستی ئێمەی مەسیحی چۆن بێت ئەگەر یەکێک لەوان کتێبی ئینجیل لە ولاتێکی دیکەدا بسوتێنێت؟

نیکۆلاس مادۆر پرسیارەکەی ڕوو لە هەستی مەسیحییەکانی جیهان کرد و لێی پرسین هەستتان چۆن دەبوو ئەگەر کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان “ئینجیل” لە هەریەکە لە وڵاتانی سوید و دانیمارک بسوتێنرانایە؟، بێگومان هەستمان بەبێڕێزی و سوکایەتیەکی گەورە دەکرد کاتێک دەمانبینی ئەوەی لامان پیرۆزە لەپێش چاومان دەسوتێنرێت.

سەرۆکی فەنزوێلا هەموو تاوانەکانی ڕق و کینەی دژ بە موسوڵمانان ڕەتکردەوە و سەرکۆنەی ڕاستڕەوە توندڕەوە ڕەگەزپەرستەکانی ئەوروپای کرد کە قورئان دەسوتێنن، هەروەها سەرکۆنەی بێدەنگی سەرکردەکانی ئەوروپا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و زۆرینەی خەڵکی ئەوروپای کرد بەهۆی بێدەنگییان لەبارەی ئەو کردە تاوانکارییەوە.

وتیشی، ئەوانەی چاو لەو تاوانانە کوێر دەکەن بە “ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بێدەنگییەکەیانەوە هاوکاری دەکەن.”

مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی ئەنجامدراوە
پێت مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی ئەنجامدراوە
تاب S9 پێوەری نوێ دادەنێت بۆ هێنانی ئەزموونی نایابی گالاکسی بۆ تابلێتێک
دوات تاب S9 پێوەری نوێ دادەنێت بۆ هێنانی ئەزموونی نایابی گالاکسی بۆ تابلێتێک
پەیوەندیدار