تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومانکرد و قوربانی هەیە



فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنوری ناحیەی چەمانكێی سەر بەقەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆك كرد و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە سنوری گوندێكی ناحیەی چەمانكێ كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە كە تائێستا ناسنامەكانیان ئاشكرانەكراوە.

هاوکات، بەهۆی بۆردومانەكەوە هاوڵاتیانی ئەو سنوورە دووچاری ترس و دڵەڕاوكێ بوون و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك ئەو سنورە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی نوێترین هەواڵ کە دەست تۆڕی میدیایی خەڵک کەوتووە ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی شیلادزێیان لە پارێزگای دهۆک کردووە.

لە شەڕی دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا
پێت لە شەڕی دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا
بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن سێ کەس بریندرابوون
دوات بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن سێ کەس بریندرابوون
پەیوەنیدر