هەولێر- ئارام سەردار
دوێنێ یەك شەممە لە شاری هەولێر، گەنجێك بەناوی (خالس مەسعود)، كە كارمەندی كۆمپانیایەكی گەیاندنی خواردنە، ماتۆڕسكیلەكەی، لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە بردرا.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و بەرپرسان ئامادەییان نیشاندا بۆ كڕینی ماتۆڕسكیلێك بۆی.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەو كەسەی ماتۆڕسكیلەكەی دزیوە دەستگیر كراوە و بڕیارە ئەمشەو پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری تەواو بخاتەڕوو.