سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیستی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و سبەینێ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ دووشەممە ٧-٨-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتی (ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری دوای ناردنی بڕی ٥٩٨ ملیار دینار لەبەغداوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە بەڵام چەند وەزارەتێکی تێدانەبوو، ئەمڕۆش خشتەی تەواوی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.

ئێستا مانگی ٨-ەو مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (٦،٧)یان وەرنەگرتووە.

وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانە دادەخات کە مەترسی خنکانیان لێدەکرێت
پێت وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانە دادەخات کە مەترسی خنکانیان لێدەکرێت
قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێكی بلیارد دادەخات
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێكی بلیارد دادەخات
پەیوەنیدر