درامایەکی تورکی دەبێت بە ڕاست و خزمەتکارێك دەبێت بە ملیۆنێر



لە ڕووداوێکی هاوشێوەی چیرۆکی دراما تورکییەکاندا، سەرلەبەری ژیانی خزمەتکارێك دەگۆڕێت، کاتێك ملیۆنێرێك داندەنێت بەوەی ئەو خزمەتکارەی بۆ ماوەی 70 ساڵ لە ماڵەکەیدا کاری کردووە، کچی شەرعی خۆیەتی.

سەرەتای چیرۆکەکە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە پارێزگای مانیسا دەستیپێکرد، کاتێك نیازی ئۆزمەری 16 ساڵان دەست لەگەڵ کچێکی 21 ساڵان تێکەڵ دەکات.

لە هەمان ماوەدا ژنەکە لەگەڵ پیاوێکی دیکە هاوسەرگیری کردووە کە لە کارگەیەکی باوکی نیازی، پاسەوان بووە.

سەرەتا نیازی، ویستویەتی منداڵەکە لەباربەرێت، بەڵام دواتر ئەرکی بەخێوکردنی لە ئەستۆگرتووە و دایکیشی وەك خزمەتکار لەکارگەی خێزانە دەوڵەمەندەکە کاری کردووە، هەردوولا بەڵێنیشیان بەیەکداوە مەسەلەی منداڵەکە بە نهێنی لە نێوانیاندا بمێنێتەوە.

کچەکە کە ناونراوە قەلیبە، هاوشێوەی دایکی لە ماڵە دەوڵەمەندەکە وەك خزمەتکار کاریکردووە.

بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە میدیای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، مەسەلەی کچەکە بە نهێنی ماوەتەوە تا نیازی ئوزمەر لە شەوێکی مانگی ئایاری 2022دا دانی ناوە بەوەی قەلیبە کچێتی.

ئۆزمەر ڕۆژی 20ی شوباتی ئەمساڵ لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی کرد و قەلیبەش کە ئێستا تەمەنی 72 ساڵە دۆسیەکەی بردە دادگا.

دوای پشکنین دادگای تورکیا ئەوەی سەلماند کە قەلیبە کچی پیاوە دەوڵەمەندەکەیە و بەوەش بووە هاوبەشی میراتێك کە بە نزیکەی یەك ملیار لیرەی تورکی مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ دوو کارگە و 30 عەقار کە ئۆزمەر لە دوای خۆی بەجێیهێشتووە.

 

شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
پێت شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
بایکۆت زانکۆشی گرتەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییش دەستپێدەکات
دوات بایکۆت زانکۆشی گرتەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییش دەستپێدەکات
پەیوەندیدار