سودانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ورچی ناو فڕۆکەکە دەکات



سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی کرد لە دۆسیەی ئەو ورچەی بووە هۆی دواخستنی گەشتێکی ئاسمانیی لە نێوان بەغدا و دوبەیدا.

هەفتەی ڕابردوو، بەربوونی ورچێك لە قەفەسەکەی بووە هۆی دواخستنی گەشتێكی ئاسمانیی لە نێوان بەغدا و دوبەیدا کە ئەوەش کاردانەوەی لە سۆشیال میدیا دروست کرد.

لەو بارەیەشەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، وەزیری گواستنەوەی ڕاسپارد بەپەلە لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە بۆ دەرخستنی هۆکاری ئەو کێشەیە بکات کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشتی فڕۆکەکە و ئەو خزمەتگوزارییانە دروست کرد کە پێشکەشی گەشتیاران دەکرێن.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی ورچەکە قەفەسەکەی شکاندووە، چەند کەسێك سەرقاڵن بیگرنەوە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم لە بەغدا ئاشکرا کرا
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم لە بەغدا ئاشکرا کرا
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پەیوەندیدار