دوای ئەوەی لیوای ٥ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردەوە بەهۆکارێکی نادیار مووچەی لیوا هاوبەشەکان راگیراوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە پێچەوانەی ئەو راگەیەندراوەی لیواکەوە دەڵێت: رۆژی سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان ( ژمێریاری سەربازی) وەزارەتی پێشمەرگە، دەکات و دەڵێت:”مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت”.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”هەر هەواڵ و زانیاریەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو نەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە، بۆیە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دروست لەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت، چاوتان لەسەر پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بێت”.