پەرلەمانتارێك وردەكاری دابەزینی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات



پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێبەجێ‌ دەكرێت و نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا یاسای بودجەی گشتی عێڕاق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرەتا دەنێردرێتە ئەنجومەنی شورا بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکرێت پاشان رێنماییەکانی (بودجە) گشتاندنی پێدەكرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان و پارێزگاکان.

ڕاشیگەیاند، هەفتەیەك بەر لە ئەمڕۆ دۆلار گەیشتە ١٥٨ هەزار دینار، داوام كرد لە هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی دۆلار ئەگەر زۆر پێویستیان نەبێت دڵنیاییمان دا، كە دادەبەزێت و فیعلەن دۆلار دابەزی تا ئاستی ١٤٨ هەزار دینار.

وتیشی، “تەئكید دەكەینەوە، بە كارابونی یاسای بودجە لەم چەند هەفتەیەدا دۆلار پتر ڕووی لە دابەزین دەبێت و تا ئاستێك بازاڕ جوڵەی باشتر بەخۆوە دەبینێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندیش چەند بڕیار و ڕێكارێكی نوێی گرتۆتە بەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، ئەویش بە ڕێگەدان بە چەند كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو تاوەكو بتوانن دۆلار وەربگرن بە نرخی فەرمی و بیدەن بە گەشتیاران بە 132 هەزار و هەروەها ڕێگەدان بە بازرگانانی بچووك بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی، كە ئەمەش زیاتر نرخی دۆلاری دابەزاند و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە.

سوید لەهەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی
پێت سوید لەهەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی
حكومەتی هەرێم “ڕێز و سوپاس”ەكەی هەڵبژاردنی پێشووی نەداوە بە فەرمانبەران
دوات حكومەتی هەرێم “ڕێز و سوپاس”ەكەی هەڵبژاردنی پێشووی نەداوە بە فەرمانبەران
پەیوەنیدر