بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە دەربەندی ڕانیە خنكاوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەداخەوە ئێســتا ھـاووڵاتیەك لە دەربەندی ڕانیە “زێـی بچـوك ” خــنکا و تیـمەکـانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمـەكەیدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەنجە بەناوی (محەمەد عەلی) تەمەن ( ٢٠ ) سـاڵە و دانیشتوی ڕانیەیە لە گەڕەکی “قـولە ” بە مەبەستی مەلەکردن هاتۆتە ئاوی دەربەند و لە ئەنجامدا خنکاوە.
ئاشكراشی كردووە، ئەو گەنجە لە هەمان ئەو شوێنە خنکاوە، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کەسێکی تر تیایدا خنکا.