بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەهۆی نۆژەنكردنەوەیەوە دادەخرێت
. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، “لە ئێستادا شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود سایدی رۆیشتن، لەبەردەم بەنزینخانەی سارا تاوەكو پردی قالاوە، بەهۆی قیرتاوكردنەوە بەربەست كراوە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی بەكاربهێنن”.