ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەیەكی ئۆكراینای ڕاگەیاند



وەزارەتی بەرگری ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی شارۆچکەی (نۆڤۆسیلۆڤسک)ی لە کۆماری لوهانسک و بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشەكانی سەر میحوەری (کراسنی لیمانسک) لە کۆماری دۆنێتسک و كوژرانی ٨٩٠ سەربازی ئۆکراینی ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراینا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموو هەوڵە هێرشبەرە دوژمنکارەکان لەسەر میحوەری دۆنێتسک بەرپەرچدرانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شارۆچکەی نۆڤۆسیلۆڤسکی لە لوهانسک كۆنتڕۆڵ كراوە لەلایەن هێزەكانیانەوە و بەرەی شەڕ لە شارۆچکەکانی ئۆلشانا و پرۆچۆتراڤنێڤۆی سەر بە پارێزگای خارکیف بەهێزكراون، هاوكاتبەرپەرچدانەوەی سێ هێرشی ئۆكراینا بەرپەرچ دراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا كوژرانی نزیکەی 140 سەربازی ئۆكراینای لە نزیك خاركیف ڕاگەیاندووە لەگەڵ لەناوبردنی تۆپەکانی پۆڵەندی کراب، دی-20 و مستا-بی.

دەربارەی میحوەری دۆنێتسک، ئاماژەی بەوەكردووە، 10 هێرش بەرپەرچدرانەوە و ٢٣٠ سەربازی ئۆکراینا کوژران و تۆپی کراب و تۆپی دی ٢٠ و گڤۆزدیکا و ڕاپیرا لەناوبران.

دەربارەی میحوەری کراسنی لیمانسک لە دۆنێتسک، ڕوونی كردۆتەوە، 3 هێرش بەرپەرچدرانەوە و زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئۆکراینا كوژراون و تۆپی ئاکاتسیا و تۆپخانەی D-30 لەناوبران.

هەر سەبارەت بە میحوەری دۆنێتسك، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا كوژرانی 210 سەربازی ئۆكرانی ڕاگەیاندووە لەگەڵ لەناوبردنی تۆپێکی ئەمریکی M777 و 3 تۆپی گڤۆزدیکا.

تەندروستی هەرێم جۆرێك خواردنی لە ماركێت و ساردەمەنییەكان قەدەغەكرد
پێت تەندروستی هەرێم جۆرێك خواردنی لە ماركێت و ساردەمەنییەكان قەدەغەكرد
ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە
دوات ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە
پەیوەنیدر