ئەمڕۆ، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی و بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٨٥٠ دینار لە بەزاڕەکان مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ڕاگەیاندنەکەی بانکی ناوەندیی عێراق دێت، کە هەفتەی داهاتوو بانکەکەیان بڕیاری نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراق دەردەکات.
راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق، ئاشکرایکردووە، بانکەکە گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆڕی دراوی بۆ مامەڵەکردن بە دۆلار رادەگەیەنێت، کە پێشتر مامەڵەکردنیان بە دۆلار لێ قەدەغەکرابوو.