یاسای بودجە جێبەجێدەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا یاسای سێ ساڵەی بودجە جێبەجێدەکرێت، سەرجەم ڕێنماییەکانیش بۆ وەزارەتەکان گشتاندنی بۆ کراوە.

سامر زیبان حەمدانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ” لەم هەفتەیەدا یاساکە جێبەجێدەکرێت، بودجەی گشتی فیدڕاڵی یەکەمجار دەنێردرێتە ئەنجومەنی شورا بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکرێت.”

سامر زیبان حەمدانی، ئاماژەی بەوەدا: ” ڕێنماییەکانی یاسای بودجە گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەت، دامەزراوەکان و پارێزگاکان کراوە و حکومەت بەپێی کارنامەی خزمەتگوزاری و ئابوری، لێکۆڵینەوە لە بڕگەکان دەکات.”

ڕاشیگەیاندووە، لایەنە چاودێرەکان چاودێریکردنی میکانیزمی خەرجکردنی پارە دەکەن بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بۆ ئەوەی سامانی گشتی بەهەدەر نەدرێت.

بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق چارەسەری زۆربەی کێشەکانی لە خۆگرتووە لە ناویاندا کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە ئێستا پرسێکی سەرەکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.

تۆز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت تۆز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئۆکراینا کەشتییەکی گواستنەوەی ڕوسیای تەقاندەوە
دوات ئۆکراینا کەشتییەکی گواستنەوەی ڕوسیای تەقاندەوە
پەیوەندیدار