وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، تەقینەوەیەكی تێكدەرانە تاوەری گواستنەوەی كارەبای (ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە)ی لە ناوچەی خان بەنی سەعد كردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تیمەكانیان لە هەوڵدان كارە تێكدەرانەكان كە ڕووبەڕووی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دەبێتەوە، بگۆڕن بۆ هەوڵی بێ ئەنجام، كە خواست و هەوڵی “تاکەکەسییە” هەتا خەونی بڕینی كارەبا لە هاوڵاتییان نەیەتەدی.
ئاماژەبەوەکراوە، هێڵی گواستنەوەی وزەی (ڕۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە) ئێوارەی هەینی لە كاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکی ئێوارە ڕووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەوە کە لەڕێگەی بۆمبەوە لەژێر تاوەرەکەدا جێگیرکراوەو تەقێندراوەتەوە و بووەتەهۆی كەوتنی و پچڕاندنی هێڵەکانی کارەبا لە ناوچەی خان بەنی سەعد.
هاوکات، وەزیری كارەبا تیمە ئەندازیاری و هونەرییەكانی ڕاسپاردووە بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تاوەرەكە.