ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا لە کەرکوک هێرشی کردە سەر ماڵە خەزورانی



ئاسایشی هەولیر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە لە شاری کەرکوک هێرشی کردە سەر ماڵە خەزورانی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەی رۆژی٣ی٨ی٢٠٢٣ لەگەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک تۆمەتبارێک بەناوی (ه ، م ، ع ) بەچەک هێرشی کردە سەرماڵی خەزوری بووە هۆی کوژرانی خەزوری بەناوی (احمد عباس صالح ) و خەسوی بەناوی (شلێر صالح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک احمد عباس ) و بریندار بونی کوڕە خەزورەکەی بەناوی (محمد عباس صالح).

لە راگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت:” زانیاریمان پێ گەیشت کەتۆمەتبارەکە بەرەو شاری سليمانی هەڵاتوه، دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارە دێتە شاری هەولێر،دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)توانیمان تۆمەتبار(ه ، م ،ع) دەست نیشان بکەین، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرايەتی پوليسی هەولێر و بەڕێوهبەرايەتی بازگەكان دەستگیرمان کرد، ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیراوەتە بەر.

نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند
پێت نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند
سبەینێ لەم بەنزینخانانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ لەم بەنزینخانانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر