هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە



سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە.

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاریداوە لە 25ی شوباتی داهاتوو بکرێت، بە هەمان ئەو یاسایە دەکرێت کە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی پێکراوە.

وتیشی: له‌ 7-1-2024 واده‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سوننه‌كان گفتوگۆ هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ر كردن و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کۆمسیۆنەکە بۆ 6 مانگی دیكه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ یاسای كۆمیسیۆندا هاتووه‌ ناكرێت ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران درێژ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌.

سەربەست ئئامێدی ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرایە، تێچووه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بوو، چونكه‌ به‌ یه‌ك تیم ئه‌نجام ده‌درا، بەڵام ئێستا زیاتر لە 50 ملیار دیناری دەوێت.

 

تەرمی ئەو هاووڵاتییەی بە بەرچاوی منداڵەکەیەوە خنکا، دۆزرایەوە
پێت تەرمی ئەو هاووڵاتییەی بە بەرچاوی منداڵەکەیەوە خنکا، دۆزرایەوە
کۆڵبەرێك بە سەختی بریندارکرا
دوات کۆڵبەرێك بە سەختی بریندارکرا
پەیوەنیدر