پۆتین هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەكات



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، واژۆ لەسەر یاسایەك دەكات كە ڕیكلامكردن بۆ پەیوەندییە سێكسییە نائاساییەكان و ڕیكلامكردن بۆ گۆڕینی ڕەگەز و پیدۆڤیلیا، قەدەغە دەكات.

ئاژانسی “تاس”ی ڕووسی بڵاویكردەوە”هەمواركردن لە یاسای زانیارییەكان و تەكنەلۆجیای زانیارییەكان و پاراستنی زانیارییەكان و دۆكۆمێنتەكانی تردا كراوە، بەپێی ئەو هەموارەش، لەئێستا بەدواوە بەشێوەیەكی تەواوەتی ئەو جۆرە ریكلامانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكان و سینەما و ماددەكانی ریكلامدا قەدەغە دەكرێن”.

ئاژانسەكە نوسیویەتی”بۆ نمونە بە تەواوەتی پێدانی مۆڵەت بە خستنەڕووی ئەو بابەتانە لە هەر فیلمێكدا قەدەغە دەكرێت كە پڕوپاگەندە بۆ پەیوەندییەكان، یان بۆ پەیوەندییە نائاساییەكان، و دەستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵ، و گۆڕینی ڕەگەز دەكەن”.

هەروەها ئاژانسەكە دەڵێت”یاساكە بڵاوكردنەوەی زانیاریی و ماددەكان لەنێوان نەوجەوانان قەدەغە دەكات. بەپێی یاساكە، دەستەی فیدراڵی بۆ چاودێری دەتوانێت چاودێری لەسەر پەیوەندییەكانی (رووس كۆمنادزور)، و ئەو بابەتانەی ریكلام بۆ ئەوانەی باسكران بخاتە چوارچێوەی تۆمارە قەدەغەكراوەكان. یاساكە هەموو كاڵایەكی خۆجێی یان هاوردەكراو قەدەغە دەكات كە ریكلام بۆ ئەو بابەتانە دەكەن”.

هەروەها ڕوونیكردۆتەوە”یاساكە بەرپرسیارێتی كارگێڕی یان تاوانكاریی دەسەپێنێت بەسەر هەموو ئەوانەی سەرپێچی بڕگەكانی دەكەن”.

 

لە مانگێكدا لە سلێمانی نزیكەی 24 هەزار منداڵ نەخۆش كەوتوون
پێت لە مانگێكدا لە سلێمانی نزیكەی 24 هەزار منداڵ نەخۆش كەوتوون
قیرتاوكردنی شەقامی 60مەتری هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد
دوات قیرتاوكردنی شەقامی 60مەتری هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد
پەیوەنیدر