ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 220 ملیۆن و 186 هەزار و 13 دۆلارى خستە بازاڕەکانەوە.
بانکی ناوەندی لەو 220 ملیۆن دۆلارە، بڕی 166 ملیۆن و 906 هەزار و 13 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی و 53 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاریشى بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا دۆلار بە 151 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.