سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دۆخی ئێزدییەکان زۆر خراپە لە شنگال و داوا لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکات ناوچەکە جێبێڵن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى نۆيه‌مين ساڵيادى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شه‌نگال كرد كه له هه‌ولێر له‌لايه‌ن ڕێكخراوى يه‌زداوه ڕێكخرابوو.
سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێزدیيان لە دەڤەری شه‌نگال زۆر خراپە، لەبەرئەوەش زۆر لەو خێزانانەی گەڕانەوە بۆ شه‌نگال جارێکی دیکە بە ناچاری شه‌نگالیان بەجێهێشتووە بەهۆی کەميی خزمەتگوزارییەکان، نەبوونی ئاسايش و ئارامى و نەبوونی دەرفەتەکانی کار.
وتیشی: زۆر پێویستە حکومەتی عێراقى فيدراڵ بایەخێکی تایبەت بە خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی شه‌نگال بدات كه زیاتر لە هەموو شوێنێکی دیکە زیانمەنده لە هێرشی داعش، چونکە لە شه‌نگال جگە لە خانووبەرە و جادە و بان، خێزان و کۆمەڵگه‌ش تێکدرا، ئەنفالێکی گەورەی خەڵکی شه‌نگال کرا. زامێكى قووڵ له گيان و ده‌روونى ئێزدييان و خه‌ڵكى شه‌نگالدا كرايه‌وه كه هه‌رگيز به ئاسانى ساڕ‌ێژ نابێت و يارمه‌تى و هاوكاريى هه‌موومانى پێويسته.
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شه‌نگال له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵدا ڕێگە دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شه‌نگال و ناوچه‌كه. بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت بە ئاسوودەیی لە شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى بژیت، دەبێت هەموو ئەو هێزانەی خەڵکی شه‌نگال نین ناوچەکە بەجێبێلن و بەڕێوەبردن و پاراستنی شه‌نگال بدرێتە دەست خەڵکی دەڤەری شه‌نگال و دەسەڵاتێکی یاسایی. دەبێ هێزەکانی سەر بە پەکەکە و هەموو ئەو هێزانەی لە دەرەوە هێنراون، ناوچەکە بەجێبێلن. ئه‌و هێزانه ته‌نيا به‌ڵا و نائارامى و ناسه‌قامگيرى بۆ شه‌نگال و ئێزدييان دروست كردووه و برينه‌كانيان قووڵتر كردووه‌ته‌وه.