بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی



بەهای دینار بەرزبووەوە، بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی نەختینەی زیادکردووە، ئەمەش وایکردووە بەهای دۆلار داببەزێت.

ئەمڕۆ، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٢ ملیۆن و١٨٦ هەزار و ١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، ١٦٦ ملیۆن و ٩٠٦ هەزار و ١٣ دۆلار بە حەواڵە، ٥٣ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار بە نەختینەیی.

بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی نەختینە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە، ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٣ ملیۆنی بەشێوەی نەختینە خستووەتەڕوو، ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار دادەنرێت.

لە کاتێکدا ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا بانکی ناوەندی تەنها ١٤ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار بەشێوەی نەختینە خستە بازاڕەوە، لە هەفتەی ڕابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەهای ١٠٠ دۆلار تا ئاستی ١٥٩ هەزار دینار بەرزبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدا کە هەفتەی ڕابردوو تا ١٥٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بەرز ببووەوە.

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە بڕی دۆلاری نەختینەیی لە ناو بازاڕەکان، واتە کاتێک بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕەکان زیاد دەکات بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاد دەکات.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە “هێزەکانی سەر بە پەکەکە” دەکات ناوچەکە جێبێڵن
پێت نێچیرڤان بارزانی داوا لە “هێزەکانی سەر بە پەکەکە” دەکات ناوچەکە جێبێڵن
کە ئیرادە هەبوو هیچ شتێک مەحاڵ نییە
دوات کە ئیرادە هەبوو هیچ شتێک مەحاڵ نییە
پەیوەنیدر