پێشبینی خۆڵبارین لە عێراق دەکرێت



ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق سەبارەت بە کەشوهەوای وڵات ڕایگەیاند، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین لە ڕۆژانی داهاتوو دەکرێت.

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سبەینێ بڵاوکردەوە، خێرای با لە باکووری ڕۆژئاوا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هاوکات لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق خۆڵبارین دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش  لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە ناوچەکانی باشوور بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر کەمێک بەرز دەبنەوە”

حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازیان دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
پێت حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازیان دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
دوات فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
پەیوەنیدر