ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە دەربارەی مووچە



وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق بە هیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کێشەی مووچە و بودجە بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

کاتژمێر ( ٣٠؛٩ ) بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٣/٨/٣ ) بڕی ( ٥٩٨ ) ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بەوەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە.
شایەنی باسە هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.
بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەحکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.
ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە ١ ترلیۆن ٣٨٤ ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ٩٠٦ ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە.
بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو ١ ترلیۆن و ١٧٤ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.
فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
پێت فرۆشتنی هەژمارەی بانکی لەپێناو قازانج
دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
دوات دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
پەیوەنیدر