دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان، دوو داواکراوی ماددەی ٤ی تیرۆری دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای بەدەستگەشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، لەسەر دوو داواکراوی ماددەی ٤ی تیرۆر، دەستبەجێ دەستکرا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی وورد و زانیاری بەدەستهات لەسەر شوێنی نیشتەجێبونی داواکراوان، دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامدرا.
تیرۆرستێکیان لە نزیک قەزای خانەقەین خۆی حەشاردابوو دەستگیرکررا، تیرۆرستەکەی دیکەیان بەرپرسی مەفرەزەی داعش بووە ڕۆژی ٢٧ تەمموز دەستگیرکرا.
لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، داواکراوان بە ماددەی ٤ی تیرۆر ڕادەستی یاساکران.