بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی دیاریكرد، كە بەنزینی حكومەتی بە شۆفێران دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ پێنج شەممە لە 21 بەنزینخانەی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە 750 دینار دەدرێت بە شۆفێران.